کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەكێـتی بڕێك پارە بۆ كردنەوەی بەشە ناوخۆییەكان و هاوكاریكردنی خوێندكارانی زانكۆكانی سلێمانی تەرخان دەكات

.

07:11 PM - 15/11/2020

بە هەوڵی هاوسەرۆكانی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە رۆژانی داهاتوودا كێشەی خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكانی هەردوو زانكۆی سلێمانی و پۆلیتەكنیكی سلێمانی چارەسەر دەكرێت بەپێی رێنماییەكانی تەندروستی.
لەو بارەیەوە د. میران محەمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەسەر راسپاردەی هاوسەرۆكانی یەكێتی لەگەڵ سەرۆكی هەردوو زانكۆی سلێمانی و پۆلیتەكنیكی سلێمانی و لێپرسراوانی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان كۆبووەوە, دوای تاوتوێكردنی مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و گرفتی مانەوەی خوێندكاران، بڕیاردرا بەپێی مەرج و رێنماییەكان و وەك قۆناغی یەكەم خوێندكارانی كۆلێژە پراكتیكییەكان لە بەشە ناوخۆییەكاندا بمێننەوە و لەسەر ئەركی یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش بڕێك پارە وەك هاوكاری بۆ كردنەوەی بەشە ناوخۆییەكان و چارەسەركردنی گرفتەكانیان دابین بكرێت.

FGC1H8kZQHs

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە