کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان 52 ملیۆن كەسی تێپەڕاند

.

08:54 PM - 12/11/2020

بە پێی ئامارەكان ڕەسمییەكان زیاتر لە 52 ملیۆن و 441 هەزار كەس لەسەر ئاستی جیهان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و حاڵەتەكانی گیان لە دەستدانیش بەهۆی ڤایرۆسەكە لە ملیۆنێك و 300 هەزار كەس نزیك دەبێتەوە.
لەلایەكی ترەوە و بە پێی میدیا جیهانییەكان وڵاتی بەریتانیا بەرزترین ئاستی مردنی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاندووە لە 24 سەعاتی ڕابردودا ،كە گشتی ئەو كەسانەی بە كۆرۆنا مردون لەو ماوەیەدا گەیشتۆتە  595 كەس بەوەش حاڵەتەكانی گیان لە دەستدان لەو وڵاتە، 50 هەزاری تێپەڕاندووە.
ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆتای مانگی 12 ساڵی ڕابردوو لە وڵاتی چینەوە بە تەواوی جیهاندا بڵاوبۆیەوەو بەهۆیەوە ژمارەیەكی زۆر وڵات توشی داڕمانی ئابوری و پەككەوتنی كەرتی تەندروستی بوون، تا ئێستاش هیچ جۆرە ڤاكسینێكی گونجاو بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم ڤایرۆس نەخراوتە بەر دەست وڵاتانی جیهان و كەرتەكانی تەندروستی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە