کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قسەیەكی تر بۆ رۆژی جیهانی سینگڵەكان

.

05:21 PM - 11/11/2020

 

ئارەزوو مەحمود

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق 

 

رۆژێکی تر بۆ جوانی
رۆژی رێزگرتنی ئازادی و بریاری تاک

یٔەمرۆ ١١/١١ ڕۆژی جیھانی یٔەو بەشە مرۆییە بەھەر ھۆیەک بووە ھێشتا ژیانی ھاوبەش و ھاوسەرێتییان پێکنەھێناوە بەڵام بەوپەڕی عیشق و شەوقەوە ژیان دەکەن و تێدەکۆشن لەپێناو بەدیھێنانی یٔامانجەکانیان و ھێنانە یٔاراوەی ژیانێکی بەماناترو شایستەتر.

 یٔەزیزانم، نەچوونە ناو ژیانی ھاوبەش و ھاوسەرێتی وەک ئەوەی ھەن ئیددیعای دەکەن ھەرگیز نیشانەو مایەی بێھیزی و لاوازی و نەنگی کەسی و کۆمەڵایەتی نییە، ئەوەی نەنگی و نەشازو نەشیاوە رێز نەگرتنە لەبریاری ئازادانەی تاک و ناچار کردنیەتی بەچوونە ژێر باری دۆخێکەوە بژاردە یا بەخواست و ویستی خۆی لەسەر نیە. لەسەر پێخۆوەستانی تاک روبەروبونەوەیە، جوانکردنی ژیانە لەفۆڕمێکدا خۆسەری، گەرانە بەنێو کەلێنە تاریک و تەریکەکانی ژیان و ئەزمونکردنی ژیاندا، ھاندەرو ھاندان و دەستگرتنی ئەوانی ترو دەوروبەری نزیک دورە.

وەک کچێک تایبەت بۆ ھەموو یٔەوکچانەی تەمەنی چل ساڵیتان تێپەر کردوەو ھێشتا نەچوونەتە ناو پرۆسەری ھاوسەرییەوە، دەمەوێ بڵێم: یٔێوە جوانیەکانی ژیانن، یٔێوە یٔومێدن، یٔێوە سەرمایەو ھێزو بونیادنەرەوەی یٔیرادەی ئەوانی تریشن، شانازی بەخۆتانەوە بکەن. جوانیەکانی ژیان زۆرن، رێگە بدەن لەرێگەی یٔێوە خەڵکی بیبینن.

لەبەر ھیچ ھۆیەک مەچۆرە ناو ژیانێکەوە شایستە بەخۆت نیە، ژیانێک ھەڵبژێرە خۆت دەتەوێ و یٔامادەی بەرگەی بگری و روبەروی ببیتەوە.

کەی یٔامادە بوی، یٔینجا ببە بەدوان، نەک کەی ویستیان، ھەرگیز مەچۆرە ژێر باری ھیچ شتێکەوە خواست و ویستی خۆتی لەسەر نیە، مەھێڵە ناچار بەھیچ بکرێیت خۆت ناتەوێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە