کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی پێشمەرگە پێكدادانی پێشمەرگە و پەكەكە رەتدەكاتەوە

.

07:31 PM - 04/11/2020

 وەزارەتی پێشمەرگە پێكدادانی پێشمەرگە و گەریلاكانی پەكەكە رەتدەكاتەوە و رایدەگەیەنێت: ئەوەی لە چەمانكێی پارێزگای دهۆك رویداوە هێزێكی زێرەڤانی بۆ دروستكردنی سەربازگە چونەتە ناوچەكە و بۆمبێك پێیاندا تەقیوەتەوە، نەك شەڕ رویدا بێت.

ئەمڕۆ دەنگۆی پێكدادانی پێشمەرگەو گەریلاكانی پەكەكە لەنزیك ناحیەی چەمانكێ لە سنوری قەزای ئامێدی پارێزگای دهۆك بڵاوكرایەوە، بەڵام  لیوا قارەمان كەمال جێگری سەرۆكی ئەركان لەوەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم بە PUKmediaی راگەیاند:هێزێكی سەر بەزێرەڤانی ویستویانە لەناوچەكە بنكەیەكی سەربازی بكەنەو‌ەو لەكاتی چوونیان بۆ ناوچەكە بۆمبێكیان پێدا تەقیوەتەوەو بەهۆیەوە شەهیدو برینداری لێكەوتوەتەوە.

راشیگەیاند: هیچ شەڕو پێكدادانێكیش لەنێوان هێزەكەی زێرەڤانی و گەریلاكانی پەكەكە روینەداوە.

لەبارەی بوونی هێزی پێشمەرگەش لەسنوری چەمانكێ، لیوا قارەمان وتی: لەو ناوچەیەدا هیچ هێزێكی پێشمەرگەی بوونی نیە، ئەوەی لەناوچەكەی هێزی زێرەڤانییەو ویستویانە بنكەی سەربازی بكەنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە