کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە عیراق 45 گیان لەدەستدان و 3804 توشبووی نوێ بە كۆرۆنا تۆماركرا

.

09:29 PM - 29/10/2020

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ئاماری رۆژانەی سەبارەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەداوە لە 24 سەعاتدا 45 حاڵەتی گیان لەدەستدان و 3 هەزار و 804 تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسەكە لە سەرانسەری وڵات تۆماركراوە ، هەر لەو ماوەیەشدا 3 هەزار و 367 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، تەندروستی عیراق ئاماژەی بەوەشداوە  كۆی گشتی توشبووانی كۆرۆنا لە عیراق گەیشتۆتە 467 هەزار و 775 حاڵەت و لەو ژمارەیەش 394 هەزار و 386 حاڵەت كە دەكاتە رێژەی لەسەدا 84 پۆینت 3 توشبووان چاكبوونەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە