کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە سعودیە هێرشكرایە سەر كونسوڵخانە فەرەنسا

.

09:25 PM - 29/10/2020

پۆلیسی سعودیە رایگەیاند، لە شاری جددە كەسێك هێرشیكردۆتە سەر پاسەوانێكی كونسوڵخانەی فەڕەنسا و برینداریكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد هێرشبەرەكە تەمەنی 40 ساڵ بووە و لەلایەن هێزی تایبەت بە ئاسایشی تیمە دبلۆماسییەكان دەستگیركراوە و لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت.
لەو بارەیەوە، رائید محەمەد غامدی وتەبێژی پۆلیس لەناوچەی مەككە رایگەیاند، هێرشبەرەكە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و دۆخەكە لەژێر كۆنترۆڵدایە ، هاوكات كونسوڵخانەی فەرەنسا لەو وڵاتە لە راگەیەندراوێكدا ئیدانەی ئەو هێرشەی كرد و رایگەیاند ئەوە هێرشێكی ناڕەوایە و هۆشداریشیدا هاوڵاتیانی وڵاتەكەی لە سعودیە كرد كە بە ئاگابن بەرامبەر هەر هێرشێك و توندوتیژییەك.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە