کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی زێر لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبونەوەی تۆماركرد

.

06:57 PM - 29/10/2020

بەهۆی راوەستانی زیاتر بەرزبونەوەی بەهای دۆلارو بەرزبوونەوەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆناو نارۆشنی دۆخی ئابوری ئەمریكا لەپاش هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەو ووڵاتەوە سەرلەنوێ‌ نرخی زێر لەبازارەكانی جیهان دەستی بە بەرزبوونەوەكردوە وەبەرهێنەران و سەرمایەدارانیش بە ئاستێكی زۆرتر روویان لە كڕینی زێڕ كردووە.
لەو چوارچێوەیەشدا  نرخی هەر ئۆنسەیەك لە زێر لە مامەڵەخێراكانی بۆرسەی جیهانیدا بە رێژەی سەدا (سفر) پۆینت (1) بەرزبونەوەی تۆماركردو گەیشتە هەزارو (879) دۆلارو 71  سەنت.
هەروەك  لەگەڵ زێردا  نرخی بەشێكی تر لە كانزا گرانبەهاكان گۆرانكاریان بەسەردا هاتووەو لەو چوارچێوەیەشدا نرخی زیوو بەرێژەی سەدا سفر پۆینت 6 دابەزیوەو فرۆشی یەك ئۆنسەی گەیشتۆتە (23) دۆلارو (28) سەنت ئەمە لە كاتێكدا نرخی پلاتین بەرێژەی سەدا سفر پۆینت 3 نرخەكەی پێشووی  بەرزبۆتەوەو بە 870 دۆلار و 2 سەنت بۆ هەر ئۆنسەیەك مامەڵەی پێوەدەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە