کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە دوو رۆژدا نرخی نەوت 8% دابەزینی تۆماركردووە

.

06:55 PM - 29/10/2020

 لەپاش چەند رۆژێك لە سەقامگیری نرخەكەی  لە ماوەی دوو رۆژی رابردووداو بەهۆی شەپۆلی دووەمی بڵاوبونەوەی پەتای كۆرۆناو دووبارە داخستنەوەی بازارو شوێنە گشتیەكان لە وڵاتانی ئەوروپاوە سەرلەنوێ‌ نرخی نەوت بە ئاستێكی زۆر دەستی بە دابەزین كردۆتەوە بەتەنهاش لەو ماوەیەدا نرخەكەی بەرێژەی سەدا 8 دابەزیووە.
لەو چوارچێوەیەشدا نرخی بەرمیلێك نەوتی جۆری برێنت بەرێژەی سەدا 3 پۆینت 10 دابەزینی بەخۆیەوەبینی و بە كەمبونەوەی دۆلارێك و 22 سەنت گەیشتە 38 دۆلارو 39 سەنت ئەمە لە كاتێكدا نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكا بەرێژەی سەدا 3 پۆینت 26 دابەزینی تۆماركردو بەكەمبوونەوەی دۆلارێك و 26 سەنت  بە 36 دۆلارو 17 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
دابەزینەوەی نرخی نەوتیش لەكاتێكدایە ئێستا قەبارەی خراوەرووی بەرهەمی نەوت لە قەبارەی خواستەكانی سەر ئەو بەرهەمە لەبازاڕدا زیاترەو بریاریشە دووبارە چەند وڵاتێكی ئەوروپا لە ئەڵمانیاو فەرەنسا بەهۆی زۆری ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چێشتخانەو كافتریاكان دابخەنەوە كەئەوەش بۆ خۆی رۆڵی لە كەمبوونەوەی خواستەكانی بەكاربردنی ووزەو نەوتدا دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە