کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تویوتا زیاد لە ملیۆنێك ئۆتۆمبێلی خۆی لە بازارەكان دەكێشێتەوە

.

06:53 PM - 29/10/2020

 كۆمپانیای تویوتای ژاپۆنی بۆ پیشەسازی دروستكردن و بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل رایگەیاند: كە بەهۆی بوونی گرفت و كەموكورتی لە بزوێنەری بەرهەمی ئۆتۆمبێلەكانیدا بریاریداوە نزیكەی ملیۆنێك و 500 هەزار ئۆتۆمبێلی خۆی لە بازارەكانی جیهان بكێشێتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە  كە بەم كێشانەوە نوێیەی بەرهەمی ئۆتۆمبێلەكانی  ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی كۆمپانیای تویوتا بەهۆی گرفتەكانیەوە لەبازارەكان دەیكێشێتەوە دەگاتە زیاتر لە 3 ملیۆن و 300 هەزار ئۆتۆمبێل.
هەروەك  پرۆسەی كێشانەوەی ئۆتۆمبێلەكانی تویوتا زیاترلە 40 جۆرو مۆدێلی كۆمپانیاكە لە خۆی دەگرێت كە مێژووی دروستكردنیان بۆ ساڵی 2013 دەگەرێتەوەو پاش كێشانەوەكەش ئۆتۆمبێلە نوێكان گرفتەكانیان چارەسەر دەكرێت و ئەوانەشیان كە لەبەردەستی بەكاربەراندان  لە رێگەی بریكارەكانەوە گرفتەكەیان بۆ چارەسەر دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە