کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە عیراق 60 هەزار كەس داواكاریان بۆ وەرگرتنی قەرزی بێكاری پێشكەشكردووە

.

06:50 PM - 29/10/2020

 وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی عیراق ئاشكرایكرد كە تا ئێستا 60 هەزار كەس لە كەسانی بێكار لەرێگەی وەزارەتەكەیانەوە داواكاریان بۆ وەرگرتنی قەرزی بیكاریان بۆ ئەنجامدانی كارو پرۆژەی بچووك پێشكەشكردوەو پێشبینیش دەكەن بۆ ماوەكانی داهاتوو داواكارانی وەرگرتنی ئەو قەرزە ژمارەیان بگاتە 100 هەزار كەس .
لەوبارەیەشەوە   ئەحرار زەلزەلی وتەبێژی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی عیراق رایگەیاند: ئێستا لەلایەن وەزارەتەكەیانەوە بەشێوەی ئەلیكترۆنی فۆرمێك بۆ بێكاران خراوتەروو تاوەكو بتوانن لەپاش پڕكردنەوەو ناونوسكردنیان لە وەرگرتنی قەرزی بێكاری سوودمەندبن  بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا مەرج نیە هەموو كەسێك كە فۆرمەكە پڕبكاتەوە لە وەرگرتنی قەرزەكە سوودمەندبێت.
وتیشی: تائێستا 60 هەزار كەس داواكاریان بۆ وەرگرتنی قەرزی بێكاری پێشكەشكردوەو پێشبینیش دەكەن ژمارەی ئەو كەسانەی داوای وەرگرتنی قەرزەكە دەكەن بگاتە 100 هەزار كەسی داواكار ئەمە لەكاتێكدا وەزارەتەكەیان لە توانایدایە ئەو قەرزە بداتە تەنها 7 هەزار كەسی شایستە و بەو شێوەیەش پاش پێشكەشكردنی فۆرمەكان پاكسازیان تێدا دەكرێت و كەسانی ناشایستەیان لێ‌ دەردەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە