کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە هەرێم 1285 تووشبووی تری كۆرۆنا تۆماركراون

.

03:38 PM - 29/10/2020

وەزارەتی تەندروستی هەرێم نوێترین ئاماری تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و زۆرترین ژمارەی تووشبوونیش لەهەولێر و كەمترینیش لەرانیە تۆماركران، بەپێی ئامارەكە لە 24 سەعاتدا 1285 تووشبووی لە هەرێم تۆماركراون، بەجۆرێك لەهەولێر 580 تووشبوو، لەدهۆك 440، لەسلێمانی 187، لەهەڵەبجە 27، لەگەرمیان 36 و لەراپەرینیش 15 تووشبوو تۆماركراون، هەر لەو 24 سەعاتەدا 18 تووشبووی تری ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە دوو قوربانیان لەهەولێر، هەشت لەسلێمانی، شەش لەدهۆك، تووشبوویەك لە هەڵەبجە، تووشبوویەكی تر لە راپەڕین بووە و 593 تووشبووی تری ڤایرۆسەكەش چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی تائێستا لەهەرێمی كوردستان زیاتر لە74 هەزار تووشبوو تۆماركراون، لەو ژمارەیەش 2 هەزار و 406 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە، لەبەرامبەریشدا 42 هەزار تووشبوو چاكبوونەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە