کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆسرەت ڕەسوڵ پیرۆزبایی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر (د.خ) لە مسوڵمانان دەكات

.

02:32 PM - 29/10/2020

كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام د.خ پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مسوڵمانان كردووە و تێیدا پیرۆزبایی لەسەرجەم مسوڵمانان بە گشتی و مسوڵمانانی عیراق و كوردستان بە تایبەتی كردووە و  رایگەیاندووە: ئاواتەخوازم یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر د.خ بكەینە هەوێنی تەبایی و یەكڕیزی نێو خۆمان.
‎لەبەشێكی تری پەیامەكەی كۆسرەت رەسوڵ هاتووە لەیادی لەدایكبوونی سەروەری مرۆڤایەتی، جوانترین یادكردنەوە پابەندبوونە بەبەرنامە و پەیامەكانی پێغەمبەرمان و هەوڵدانمان بۆ پێكەوەژیان و تەبایی و یەكڕیزی نێوانمان و چارەسەركردنی كێشە و قەیرانەكان، لە كۆتایی پەیامەكەشیدا كۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند داواكارم هەموومان تەبایی و یەكڕیزی نێوانمان بپارێزین و بە برایەتی و تەباییەوە بژین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە