کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە جامی عیراق نەورۆز 9 گۆڵی لە سەهل كرد

.

02:14 PM - 29/10/2020

یاریەكانی جامی عیراق بەردەوامە و یانەی نەورۆزیش سێیەم بردنەوەی لەسەر یەكی تۆمار كرد.
لە درێژەی یاریەكانی قۆناغی دووەمی جامی یانەكانی عیراق یانەی نەورۆز لە یاریگای زانكۆ میوانداری سەهلی موسڵی كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامێكی گەورە و بە 9 گۆڵی بێ‌ بەرامبەر لێبردەوە، گۆڵەكانی یانەی نەورۆز لە رێگەی یاریزانان شوان مەحمود گۆڵێك و ئاراس مستەفا گۆڵێك و شوان قادر گۆڵێك، هەریەك لە یاریزانان ئاسۆ رۆستەم سێ‌ گۆڵ و یەحیا جەباریش سێ‌ گۆڵی تری تۆمار كرد،  بەم بردنەوەیەش نەورۆز سەركەوت بۆ قۆناغی 32ی  جامەكە كە لەو قۆناغەدا رووبەرووی یانە بەهێزەكان دەبێتەوە.

YMN0uIPyFW4

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە