کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چێڵسی لە دەرەوەی یاریگای خۆی سەركەوتنێكی گەورەی تۆماركرد

.

02:10 PM - 29/10/2020

  شەوی رابردوو یاریەكانی جەولەی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا درێژەی هەبوو.
لە ركابەریەكانی كۆمەڵەی پێنجەم یانەی چیڵسی ئینگلیزی لەدەرەوەی یاریگای سەركەوتنێكی گەورەی تۆماركرد و بە 4 گۆڵی بێ بەرامبەر لەیانەی كراسنۆداری روسی بردەوە.
تیپەكەی فرانك لامپارد كە لەیەكەم جەولە لەبەرامبەر سیڤلیە یەكسان بوو لەم یاریەدا بەبەهێزی دەركەوت و لەدەقیقەی 37 كالۆم هۆ\سۆن ئۆدۆی بەربەستی یەكسان بوونی شكاند و گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی تۆماركرد و گێمی یەكەمیش هەر بەو گۆڵە تەواو بوو.
لەگێمی دووەمدا هێرشەكانی بلوز بەردەوام بوو، لەدەقیقەی 76 ناوبژیوان لێدانێكی پەناڵتی بۆ ئەژماركردن و تیمۆ ڤێرنەر سەركەوتووانە جێبەجێیكرد و یانەكەی كردە خاوەن گۆڵی دووەم، دوای 4 دەقیقە لەو گۆڵە حەكیم زەیاش توانی گۆڵی سێیەم تۆمار بكات پێش ئەوەی لەساتەكانی كۆتایدا كریستیان پۆلیسیچ واژۆ لەسەر گۆڵی چوارەم بكات و لەكۆتایدا چیڵسی یاریەكەی بە4 گۆڵی بێ بەرامبەر بردەوە  و بە4 خاڵ لوتكەی ریزبەندی كۆمەڵەكەی گرت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە