کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سیڤیلیە بەزەحمەت لە رینی بردەوە

.

02:09 PM - 29/10/2020

 لەیاریەكی كۆمەڵەی پێنجەم لەجەولەی دووەمی  قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگ، یانەی سیڤیلیەی ئیسپانی لەیاریگای خۆی بەزەحمەت شكستی بەیانەی رینی فەرەنسی هێنا و یاریەكەی بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لێ بردەوە.
لە گێمی یەكەمدا و سەرەڕای هەوڵی زۆری یاریزانانی هەردوو یانە بۆ تۆماركردنی گۆڵ بەڵام سەركەوتوو نەبوون و ئەو گێمە چۆن دەستیپێكرد بەو شێوەیەش كۆتایی هات.
لەگێمی دووەمدا راهێنەرانی هەردوو یانە چەند گۆرانكاریەكیان ئەنجامدا بەو هیوایەی بتوان ئەنجامی یاریەكەی بەسودی خۆیان یەكلایی بكەنەوە و یانەی سیڤیلیە سەركەوتووبوو لە گەیشتنە سەر گۆڵی رین و لەدەقیقەی 55 و لەرێگەی لۆك دی یۆنگ گۆڵێكی تۆمار كرد.
دوای ئەوە یانە فەرەنسیەكە هەوڵی زۆریدا ئەنجامەكە یەكسان بكاتەوە، بەڵام یاریزانانی سیڤیلیە پارێزگاریان لەئەنجامەكە كرد و سەرەنجام یاریەكەیان بەگۆڵێكی بێ بەرامبەر بردەوە و بە4 خاڵ و بەجیاوازی گۆڵ لەدوای چیڵسی پێشەنگ پلەی دووەمیان گرتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە