کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بوروسیادۆرتمۆند یەكەم بردنەوەی لەچامپیۆنس لیگ تۆماركرد

.

01:59 PM - 29/10/2020

 لەكۆمەڵەی شەشەمی دوو یاری بەرێوەچوو لەجەولەی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگ، لەیەكەمیاندا یانەی بوروسیا دۆرتۆندی ئەڵمانی  قەرەبووی شكستەكەی جەولەی یەكەمی كردەوە و لەیاریگای سیگنال ئیدۆنا پارك شكستی بەیانەی زینیت سان بترسبۆرگی روسی هێنا و یاریەكەی بە 2 گۆڵی بێ بەرامبەر لێ بردەوە.
لەگێمی یەكەمدا سەرجەم هەوڵەكانی یاریزانانی هەردوو یانەبۆ تۆماركردنی گۆڵ شكستی هێنا و ئەو گێمە بەیەكسان بوونی سپی كۆتایی هات.
لەگێمی دووەمدا یاریزانانی دۆرتمۆندی خاوەن یاریگا باڵادەستر بوون  و فشارەكانیان بۆ سەر گۆڵی یانە روسیەكە چڕكردەوە و بەو هۆیەوە و لەدەقیقەی 78 ناوبژیوان لێدانێكی پەناڵتی بۆ ئەژماركردن و جادۆن سانچۆ سەركەوتووانە توانی گۆڵی پێ تۆمار بكات، لەدەقیقەی یەكی كاتی زیادكراوی یاریەكەشدا ئیرلینگ هالاندی ئەستێرەی نەرویجی گۆڵێكی تری تۆماركرد و بوروسیا دۆرتمۆند توانی یاریەكە بە 2 گۆڵی بێ بەرامبەر بباتەوە كە ئەوە یەكەم سەركەوتنی بوو لەپاڵەوانێتییەكە دوای شكستەكەی لەجەولەی یەكەم لەبەرامبەر لازیۆ.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە