کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لازیۆ خاڵێكی لەبەرامبەر كلوب بروج بەدەستهێنا

.

01:57 PM - 29/10/2020

لەیاریەكی كۆمەڵەی شەشەم یانەی لازیۆی ئیتاڵی بەخاڵێكی گرنگەوە لەیاریگای یانەی كلوب بروجی بەلجیكی گەرایەوە دوای ئەوەی بەگۆڵێك یەكسان بوون.
سەرەتا یانەی لازیۆ لەگۆڵ تۆماركردن دەستپێشخەری كرد و لەدەقیقەی 14 و لەرێگەی خوان كۆریا بەگۆڵێك پێشكەوت، بەڵام پێش كۆتایی هاتنی گێمی یەكەم بە 3 دەقیقە ناوبژیوان لێدانێكی پەناڵتی بۆ یانەی كلوب بروج ئەژماركرد و هانز ڤانكن سەركەوتووانە جێبەجێیكرد و گۆڵی یەكسانكردنەوەی پێ تۆماركردەوە.
لەگێمی دووەمدا و سەرەڕای گۆرشانكاریەكانی راهێنەرانی هەردوو یانە، بەڵام هیچ كام لەهەردوو یانە نەیانتوانی گۆڵی دووەم و بردنەوە تۆمار بكات و لەكۆتایدا یاریەكە بەهەمان ئەنجامی گێمی یەكەم و بەگۆڵێك بۆ هەرلایەكیان كۆتایی هات.
بەو ئەنجامەش لازیۆ بە 4 خاڵ لوتكەی ریزبەندی كۆمەڵەی شەشەمی گرتووە و كلوب بروج بەهەمان خاڵ، بەڵام بەجیاوازی گۆڵ لەپلەی دووەمدایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە