.
01:56 PM - 29/10/2020
دوا بەدوای كۆتایی هاتنی سەرجەم یاریەكانی جەولەی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا (یوفا) ئەمرۆ ناوی چوار یاریزانی راگەیاند كە پاڵێوراون بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەو جەولەیە.
بۆ بردنەوەی خەڵاتەكە هەر یەكە لە ماركۆس راشفۆردی یاریزانی مانچستەریونایتد و جواو فیلیكسی ئەستێرەی ئەتڵەتیكۆمەدرید و دۆڤان زاباتای یاریزانی ئەتڵانتا و مۆیس كینی یاریزانی پاریس سان جێرمان ركابەری دەكەن، بەجۆرێك راشفۆرد بەتۆماركردنی هاتریك سەركردایەتی بردنەوە گەورەكەی مان یونایتدی كرد لەبەرامبەر لایپزیگ بە 5 گۆڵی بێ بەرامبەر، بەڵام جواو فیلیكس توانی 2 گۆڵ لەبردنەوەكەی ئەتڵەتیكۆمەدرید تۆمار بكات لەبەرامبەر رێد بۆڵ سالسبۆرگ.
لای خۆیەوە دۆڤان زاباتا یەكسان بوونێكی بەنرخی بۆ ئەتڵانتا دەستەبەر كرد لەبەرامبەر یانەی ئەیاكس دوای ئەوەی دوو گۆڵی تۆمار كرد، بەهەمان شێوە مۆیس كین توانی بەتۆمار كردنی 2 گۆڵ بردنەوە بۆ پاریس سان جێرمان دەستەبەر بكات لەبەرامبەر ئیستانبول پاشاك شەهیر.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە