کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەیاریەكی دواخراودا سپۆرتینگ لیشبۆنە لەجیل ڤیسێنتی بردەوە

.

01:48 PM - 29/10/2020

لەپورتوگال و لەیاریەكی دواخراوی هەفتەی یەكەمی خولی نایابی یانەكانی ئەو وڵاتە، یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنە لەیاریگای خۆی بە 3 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لەیانەی جیل ڤیسێنتی بردەوە.
دوای كۆتایی هاتنی گێمی یەكەمی یاریەكە بەبێ گۆڵ و لەدەقیقەی 52 ی گێمی دووەمدا یانەی جیل ڤیسێنتی میوان گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی لەرێگەی لۆكاس مینیرۆ تۆماركرد، بەڵام لەدە دەقیقەی كۆتایی یاریەكەدا یانەی لیشبۆنە بەقورسی وەڵامی یانەی میوانی دایەوە.
لەدەقیقەی 82 ئەندراس سبورا گۆڵی یەكسانكردنەوەی تۆماركردەوە، دوای تەنها 2 دەقیقە لەو گۆڵە تیاگۆ تۆماس گۆڵی دووەم و پێشكەوتنی تۆماركرد پێش ئەوەی لەساتەكانی كۆتایی یاریەكە پێدرۆ گۆنسالڤیس گۆڵی سێیەم تۆمار بكات.
لەكۆتایدا سپۆرتینگ لیشبۆنە یاریەكەی بە3 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بردەوە خاڵەكانی لەپلەی دووەمی ریزبەندی كردە 13 خاڵ و جیاوازیەكەی لەگەڵ بەنفیكای پێشەنگ بۆ دوو خاڵ كەمكردەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە