کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری تەندروستی: نەخۆشخانەی هیوا لە ئاستێكی بەرز دایە

.

03:02 PM - 26/10/2020

د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان سەردانی نەخۆشخانەی هیوا-ی كرد لە شاری سلێمانی و بەشە جیاجیاكانی بەسەر كردەوە.  دواتر وەزیری تەندروستی لەگەڵ د.یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بەشداریان كرد و ڕایگەیاند كە نەخۆشخانەی هیوا لە ئاستێكی بەرزدایە. سەبارەت بە پرۆسەی خوێندن و كردنەوەی خوێندنگەكان  وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند: سەرەتای مانگی 11 كۆدەبنەوە بۆ هەڵسەنگاندن دۆخەكەی بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر پرۆسەی خوێندن بدرێت. د. سامان بەرزنجی داواشی لە هاوڵاتیان كرد كە ڕێنماییە تەندروستییەكان جێبەجێ بكەن. دواتر د.یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا وتی: نەخۆشخانەی هیوا جێی شانازییە و وەزیری تەندروستی بەڵێنی پشتیوانی و پاڵپشتی لە نەخۆشخانەكە داوە و وتیشی: لەگەڵ وەزیری تەندروستی باسمان لە كێشەی خۆبەخشەكانی نەخۆشخانەی هیوا كردووە و بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەكەی داوە و بڕیارە نامە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرز بكاتەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان. بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا وتیشی: دەبێت خزمەتێك پێشكەش بكەین بە شێوەیە كە كەرتی حكومی لە پێش كەرتی تایبەتەوە بێت و ئەو خزمەتانەی لە نەخۆشخانەی هیوا پێشكەش دەكرێت لە ئاستێكی بەرزدایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە