کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سێبەرەكەی سەدام حسێن گیانی لەدەستدا

.

02:37 PM - 26/10/2020

  حزبی بەعسی رووخاو لە عێراق مردنی عیزەت دووریی راگەیاند كە دیارترینی سەركردەكانی رژێمی پێشووە تائێستا نەكەوتبێتە دەست دادگا و هێزەكانی ئەمریكا لەدوای پرۆسەی ئازادكردنی عێراق.
دوای ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و چەند میدیایەك هەواڵی مردنی ئەو پاشماوەیەی رژێمی بپێشووی بەعس بڵاوبووەوە،   دووشەممە 26 تشرینی یەكەم، حزبی بەعسی رووخاو لە بەیاننامەیەكدا مردنی عیزەت دووریی پشتڕاستكردەوە.
عیزەت دووری كە بە سێبەرەكەی سەدام  ناوبراوە، لە تەمەنی 78 ساڵیدا مرد و لەساڵی 1979 تا رووخانی رژێمی سەدام حسێن، سەرۆكی حزبی بەعسی رووخاو لە عێراق تا ساڵی 2003 كە پرۆسەی ئازادیی عێراق لەلایەن ئەمریكاوە دەستیپێكرد، جێگری سەدام بووە و بە سێبەرەكەی سەدام حسێن ناسرابوو.  لەدوای پرۆسەی ئازادیی عێراق و دەستگیركردنی سەدام و لەسێدارەدانی و لەناوبردنی زۆربەی سەرانی رژێمی بەعس، عیزەت دووری نەكەوتە دەست دادگا و هێزەكانی ئەمریكا و شوێنی خۆحەشاردانی بەنادیاری مایەوە و لە زۆر بۆنەشدا كوژرانی ئەو پاشماوەیەی بەعس رادەگەیەندرا، بەڵام دووری بە بڵاوكردنەوەی تۆماری دەنگی، كوژرانی رەتدەكردەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە