کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هامیلتۆن نازناوی قۆناغی پورتوگالی بەدەستهێنا

.

01:08 PM - 26/10/2020

ركابەرییەكانی قۆناغی 12ی پاڵەوانێتیی فۆرمۆلاوەنی جیهان كۆتاییهات و لویس هامیلتۆنی بەریتانی وشۆفێری تیمی مارسیدس ریكۆردێكی مایكل شوماخەری ئەڵمانی ئەفسانەیی پاڵەوانێتییەكەی شكاند   پێشبڕكێكانی ئەو قۆناغە لەسەر حەلەبەی بۆرتیماوی پورتوگال بەرێوەچوو  هامیلتۆن خێراترین بوو توانی ماوەكە بەیەك سەعات و 29 دەقیقە و 56 سانیە و لەسەدا 82ی سانیەك ببرێت و پلەی یەكەمی ئەو قۆناغەی بەدەستهێنا   ئەمەش ژمارەیەكی پێوانەیی پێ بەخشی و بووە تاكە شۆفێر لەسەر ئاستی جیهان 92 پلەی یەكەمی هەبێت  كە ریكۆردەكە لەپێشوودا بەناوی شوماخەرەوە بوو بە 91 سەركەوتن   هەروەها هامیلتۆن لەم وەرزەی پاڵەوانێتییەكە و لە 12 قۆناغدا هەشت جار پلەی یەكەمی دەستەبەركردووە   ڤالتێری بۆتاس شۆفێری تیمی مارسیدس بەجیاوازی 25 سانیە و لەسەدا 59ی سانیەك پلەی دووەمی گرتووە و پلەی سێیەمیش بۆ ماكس ڤێرشتابین- بوو لەتیمی رێد بۆل كە جیاوازیەكەی 34 سانیە و لەسەدا 50ی سانیەكە   دوای ئەو قۆناغە هامیلتۆن پێشەنگی ریزبەندی گشتی پاڵەوانێتییەكەی بە 256 خاڵ گرتووە و بۆتاس-یش بە 179 خاڵ لەپلەی دووەمدا هاتووە  پلەی سێیەمیش بە 162 خاڵ بۆ ڤێرستابین-ە

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە