کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆرۆنا یاریی دۆستانەی ئینگلتەرا و ئەڵمانیای هەڵوەشاندنەوە

.

01:06 PM - 26/10/2020

یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا یارییەكی دۆستانەی هەڵبژاردەی كچانی وڵاتەكەی هەڵوەشاندەوە   بریاربوو رۆژی سێشەممەی داهاتوو هەردوو هەڵبژاردەی كچانی ئینگلتەرا و ئەڵمانیا لەیاریەكی دۆستانەی تۆپی پێدا و لەیاریگای وێمبڵی بەیەكبگەن   بەڵام بەر لەیارییەكە پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ سەرجەم یاریزان و راهێنەر و ئیدارەكانی هەڵبژاردەكان كراوە  دەركەوتووە یەكێك لەئەندامانی كاستی راهێنەری ئینگلتەرا هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایە  بۆیە بریاری هەڵوەشاندنەوەی یارییەكە درا   لەمبارەیەوە فیل نیڤیل-ی راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا رایگەیاندووە: هەموومان ئارەزووی ئەنجامدانی ئەو یارییەمان دەكرد .... بەڵام بریاری هەڵوەشاندەوە باشترین بژاردەیە بۆ سەلامەتی گیانی یاریزانان  لێرەوە سوپاسی كاستی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یاریزانانەكانی دەكەین كە بریارەكەی ئێمەیان قبوڵ كرد   هەروەها دوای هەڵوەشاندنەوەی یارییەكە سەرجەم یاریزانانی ئینگلتەرا كەمپی مەشق و راهێنانیان بەجێهێشت كە لە سانت جۆرج بۆیان رێكخرابوو پەیوەندیان بەیانەكانیان كردەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە