کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنە كۆتینهۆی لەدەستدا

.

01:06 PM - 26/10/2020

یانەی بەرشەلۆنە سەرەرای دۆڕانە قورسەكەی لەیاریی كلاسیكۆدا كە لەمیانی هەفتەی 7ی خولی یانەكانی ئیسپانیا بوو  یاریزانێكی ئاست بەرزی بەهۆی پێكانەوە لەدەستدا كە فیلیپ كۆتینهۆ-ەیە   یانەی ناوبراو بەیاننامەیەكی بڵاوكردۆتەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە : كۆتینهۆ هەرچەندە لەیاریی كلاسیكۆ 90 دەقیقە یاریی كرد  بەڵام دووچاری پێكان هاتوووەو پێكانەكەی لە ماسولكەكانی قاچی چەپیدایە   بەڵام بەرپرسانی بەرشەلۆنە وادەی دووركەوتنەوەی یاریزانی ناوبراویان ئاشكرا نەكردووە و رایانگەیاندووە كە گەڕانەوەی بۆ نێو یاریگا پەیوەستە بە زوو چاكبوونەوەی لەپێكانەكەی   هەر سەبارەت بەپێكانی كۆتینهۆ رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویكردۆتەوە كە ماوەی 21 رۆژ لەیاری كردن دووردەكەوێـتەوە  ئەمەش لەكاتێكدایە بریارە رۆژی چوارشەممە لەمیانی یارییەكی جەولەی دووەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرشەلۆنە رووبەڕووی یوڤانتۆس ببێتەوە   جێگەی باسە كۆتینهۆ لەم وەرزە بەشداری لە 6 یاریدا كردووە و توانیویەتی دوو گۆڵ تۆماربكات و دوو گۆڵیشی دروستكردووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە