کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هێزەكانی پێشمەرگە وئاسایش ئۆپراسیۆنێكیان لە ناوچەی شێخ بزێنی ئەنجامدا

.

07:38 PM - 25/10/2020

هێزەكانی پێشمەرگە وئاسایش ئۆپراسیۆنێكیان لە ناوچەی شێخ بزێنی ئەنجامدا
هێزەكانی پێشمەرگە و ئاسایش ئۆپراسیۆنێكی هاوبەشیان لە ناوچەی شێخ بزێنی سەر بە ناحییەی شوان ئەنجامدا، لەو بارەیەوە لیوا هیوا عەبدوڵا فەرماندە لە هێزەكانی پێشمەرگە ڕایگەیاند ناوچەكە لە بۆشای ئەمنیدایەو پێویستە لە لایەن هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عیراق بە هاوبەشی بپارێزرێن ، راشیگەیاند ئەم ئۆپراسیۆنە بۆ دەستكەوتنی سەرە داوێكە لەو تیرۆریستانەی كە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر چەند گەنجێكی كوردیان بە دڕندانەترین شێوە شەهید كرد، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد هێزە ئەمنییەكان بەردەوام دەبن لە ئۆپراسیۆنەكانیان بۆ بنبڕكردنی تیرۆریستان لە ناوچەكە.

t7ePxOyvNw

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە