کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خۆپیشاندانەكانی بەغدا دەستیپێكردەوە

.

05:39 PM - 25/10/2020

خۆپیشاندانەكانی بەغدا دەستیپێكردەوە

 لە ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی شاری بەغدای پایتەخت و شارەكانی تری ناوەڕاست و باشووری عیراق ، خۆپیشاندەران لە شاری بەغدا دووبارە دەستیان بەخۆپیشاندان كردەوە و ئاڵۆزی لە نێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەران روویدا و بەهۆیەوە 37 خۆپیشاندەر و 14 ئەندامی هێزە ئەمنییەكان برینداربوون ، سەرچاوەیەكی ئەمنیش رایگەیاندووە هەفتەیەكە تەواوی هێزە ئەمنییەكان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و رێگری لە دروستبوونی پشێووی دەگرن.
كۆتای مانگی 10ی ساڵی رابردوو خۆپیشاندان لە شاری بەغدا و شارەكانی تری عیراق دەستیپێكرد و هاوڵاتیان داوای چاكسازی و بنبڕكردنی گەندەڵییان كردوو بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە زیاتر لە 600 كەس كوژران و زیاتر لە 25 هەزار كەسیش برینداربون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە