کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی په‌رله‌مانتاران ده‌كات

.

05:19 PM - 25/10/2020

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی په‌رله‌مانتاران ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌خاته‌ڕوو.
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە نووسراوێکدا بانگهێشتی پەرلەمانتارانی کردووە بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ و دەڵێ: "بۆ دانیشتنی ژمارە 9ی یٔاسایی خولی پاییزەی ساڵی دووەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق، کاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆ رۆژی سێشەممە رێککەوتی 27.10.2020 لە کاتی دیاریکراو یٔامادەبن".
لە خشتەی کاری دانیشتنەکەی پەرلەمان:
یەکەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ یٔەم پێشنیازە یاسایانە:
1 - پێشنیازە یاسای پاراستنی تۆڕ و بنچینەکانی یٔاو و یٔاوەڕۆ لە هەرێمی کوردستان.
2- پێشنیازە یاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی یٔاو لە هەرێمی کوردستان.
دووەم: دانانی پەرلەمانتار عومەر عەبدوڵڵا لە لیژنەی دارایی و کاروباری یٔابووری.
سێیەم: گفتوگۆی پرساندن و وەڵامەکانی سەرۆکوەزیران، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی بەپێی حکومی ماددەکانی 70 و 71 و 73 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە