کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هاوردەكردنی شوتی و كاڵەك و پرتەقاڵ بۆ هەرێم و عیراق قەدەغە دەكرێت

.

04:58 PM - 25/10/2020

هاوردەكردنی شوتی و كاڵەك و پرتەقاڵ بۆ هەرێم و عیراق قەدەغە دەكرێت
 وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق قەدەغەكردنی چەند بەرهەمێكی هاوردەكراوی بۆ عیراق و هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندو رونیكردەوە، هاوردەكردنی شوتی و كاڵەك و پرتەقاڵ قەدەغە دەكرێت.
(حەمید نایف) وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای ئەوەی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاوردەكردنی هەنار بۆ عیراق قەدەغە كرا، لە ئەمڕۆوە هاوردەكردنی شوتی و كاڵەك قەدەغە دەكرێت و لە ڕۆژانی داهاتووشدا هاوردەكردنی پرتەقاڵ قەدەغە دەكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد هۆكاری قەدەغەكردنی ئەو بەرهەمانە دەگەڕێتەوە بۆ پاڵپشتیكردنی بەرهەمی ناوخۆی و پشتگیریكردن لە جوتیاران‌و بڕیارەكەش هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
پێشتریش (بێگەرد تاڵەبانی) وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاوییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو، وەك پاڵپشتی لە بەرهەمی ناوخۆیی بۆ دووەم ساڵە لە ناوەڕاستی مانگی هەشت تاوەكو ناوەڕاستی مانگی دوانزە هاوردەكردنی هەنار قەدەغە دەكەین.
ئاماژەی بەوەشكردبوو،كە بەخۆشحاڵیەوە وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی عیراقی هاوردەكردنی هەناری قەدەغەكرد لەسەرجەم دەروازە سنووریەكان‌و ئەم هەنگاوە بەگرنگ دەزانین و پاڵپشتیەكی باشی جووتیارانمانە‌و رێككارەكانمان بەردەوامی دەبێت بۆ پاراستنی بەرهەمی جووتیارانمان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە