کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مستەفا كازمی: 30 دۆسیەی گەورەی گەندەڵی كراونەتەوە

.

04:57 PM - 25/10/2020

مستەفا كازمی: 30 دۆسیەی گەورەی گەندەڵی كراونەتەوە
 مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، زیاتر لە 30 دۆسیەی گەورەی گەندەڵیان كردۆتەوە و سوورن لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەوادەی خۆیدا.  
سەرۆك وەزیرانی عیراق لە وتەیەكدا بەبۆنەی یادی دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكانی مانگی تشرینی ساڵی رابردوو ڕایگەیاند، كاری فەرمانڕەوا گوێگرتنە لە گەلەكەی و جوڵەی كۆمەڵایەتی عیراقیی نەخشەڕێگایەكی دانا و هەموان دانیان پێدا ناوە و ئێمەش بەردەوامین لەسەری.
وتیشی، دۆسیەیەكی ئابووریی بارگران و پڕ لە سیاسەتی هەڵەو خەزێنەیەكی بەتاڵمان وەرگرت، كە نەبوونی ستراتیجی ئابووریی و پشتبەستنی تەواوەتی بە نەوت بەتاڵی كردبوو، پێداویستیە سەرەكیەكانی وڵاتمان دابین كردو پەڕەی سپی چاكسازی ئابوریمان پێشكەشكرد.
مستەفا كازمی ئاماژەی بەوەشكرد، وتمان هەنگاوی گەورە دژی گەندەڵی دەگرینەبەر و ئەوەشمان كرد و سەرجەم لەبەرچاوگرتنە پێكهاتەییەكانمان پشگوێخست و هەژمونی هەندێكمان سنورداركرد، زیاتر لە 30 دۆسیەی گەورەی گەندەڵیمان كردەوە و تێوەگلاوانمان تەسلیمی یاسا كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە