کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیژنەی دارایی: 3 مووچەی كۆتایی 2020 بەپشت بەستن بەیاسای قەرز دابیندەكرێت

.

04:55 PM - 25/10/2020

لیژنەی دارایی: 3 مووچەی كۆتایی 2020 بەپشت بەستن بەیاسای قەرز دابیندەكرێت
 بریاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق زانیاری لەبارەی یەكلاكردنەوەی پرۆژەیاسای قەرز وكورتهێنانی بودجە ئاشكرادەكات‌و دەڵێت، لەرێگەی یاسای وەرگرتنی قەرزەوە، تا كۆتایی ئەمساڵ موچەی فەرمانبەران دابین دەكرێت، پێویستە مووچەی فەرمانبەران لەكاتی خۆیدا بە بێ دواكەوتن خەرجبكرێت‌و  ئیستاش چاوەڕوانی حكومەت دەكەن بۆ زیادكردنی داهات.
(ئەحمەد سەفار) بڕیاریدەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاندووە، حكومەت ئەو پرۆژە یاسا بچووكەی پێشكەش بە پەرلەمان كردووە بەناوی پرۆژە یاسای كورتهێنانی دارایی و ئێمەش وەكو لیژنەی دارایی تێگەیشتمان هەیە كەپێویستە مووچەی فەرمانبەران دوانەكەوێت ولەكاتی خۆیدا دابەشبكرێت.
راشیگەیاندووە، حكومەت بۆ ئەوەی بتوانێت مووچەی مانگەكانی داهاتووی فەرمانبەران دابینبكات پێویستی بە 20 تریلیون دینارەو لە ماوەی 10 ڕۆژی داهاتوودا پەرلەمان یاسای كۆرتهێنانی دارایی پەسەند دەكات كە بە نزیكەی 41 تریلیۆن خەمڵێندراوە.  
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، پەرلەمان بە باشی لەپێدوایستییەكانی فەرمانبەران و خانەنشینان تێدەگات كە دەبێت شایستە داراییەكانیان دەستەبەر بكرێت، بەڵام دەبێ ئەوەش بزانین بەردەوامبوونی حكومەت لە سەر قەرزكردن بە مەبەستی پڕكردنەوەی پێداویستییە داراییەكان بە تایبەتی مووچە لە داهاتوودا كاریگەری خراپی دەبێت بۆ سەرنەوەكانی داهاتوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە