کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شەمەندۆفێری هەڵواسراو دەهێنرێتە عیراق

.

04:51 PM - 25/10/2020

شەمەندۆفێری هەڵواسراو دەهێنرێتە عیراق
 وەزیر گواستنەوەی عیراق بەڵێن دەدات، كە پڕۆژەی هێڵی شەمەندۆفێری هەڵواسراو لە بەغدا جێبەجێ بكات و ئاماژە بەوەشدەكات، كە لەگەڵ وەزیری گواستنەوەی فەرەنسادا یاداشتیێكی لێكتێگەیشتنیان سەبارەت بە دامەزراندنی هێڵی شەمەندۆفێری هەڵواسراو لە بەغدای پایتەخت ئیمزا كردوە.
(ناسر شبلی) وەزیر گواستنەوەی عیراق رایگەیاندوە، كە پڕۆژەكە بەشێوەی قەرزو بە تێچووی 2 ملیارو 500 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەكرێت و 6 هەزار دەرفەتی كار دەڕەخسێنێت.
راشیگەیاندوە، لەمیانی سەردانەكەیاندا بۆ پاریس ئیمزا لەسەر رێككەوتنی سەرەتایی پڕۆژەی شەمەندۆفێری هەڵواسراو كراوە لەگەڵ هەردوو كۆمپانیای (ئەلستوم و هیوندای ژاپۆنی).
ئاماژەی بەوەشكردووە، پڕۆژەكە پێنج ساڵ دەخایەنێت و بە چەند ناوچەیەكی بەغدادا تێپەڕ دەبێت و وێستگە سەرەكییەكەشی هێلی شەمەندۆفێری  بەغدایە.
هاوكات جاسم بەخاتی ئەندامی لیژنەی خزمەتگوزاری لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاندووە، ئەو پڕۆژەیە لە لایەن وەزارەتی پلاندانانەوە رەزامەندی لەسەردراوەو لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 دایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە