کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی هەرێم لەسزاو سوودەكانی باجدەران خۆش دەبێت

.

04:41 PM - 25/10/2020


وەزارەتی دارایی هەرێم لەسزاو سوودەكانی باجدەران خۆش دەبێت
 وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بڕیاریدا لە سزا و سوودەكانی باجدەران خۆش ببێت، بە مەرجێك تاوەكو سەرەتای ئەمساڵ باجەكانی سەریان پاكتاو بكەن.
وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە نوسراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە رەزامەندیانداوە بە لێخۆشبوون لە هەموو ئەو سزاو سوودانەی لەسەر باجدەران و قەرزەكانی خانووبەرەی میرین، بەمەرجێك تا 31122020 هەموو ئەو باجانەی لەسەریانە پاكتاوی بكەن.
هەروەها سەبارەت بەو كۆمپانیا‌و شوێنە بازرگانیەكان رونیكردۆتەوە، ئەو كۆمپانیاو شوێنە بازرگانیانەی كە قەرزی ئاسانكاریان لایە، دەكرێت وەبەرخستن (مقاسە) یان بۆ بكرێت بەرامبەر ئەو قەرزانەی لای حكومەتی هەرێمی كوردستانە، بە مەرجێك چەكەكانیان بەرامبەر ئەنجامدانی پڕۆژە لە لایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان پێدرابێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە