کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چاودێرێكی عیراقی بەم نزیكانە گۆڕانكاریی سیاسی ڕوودەدات

.

01:16 PM - 25/10/2020

چاودێرێكی سیاسی بڵاویكردەوە بەمنزیكانە گۆڕانكاریی سیاسی و هاوپەیمانێتی نوێ لەعیراق روودەدات ، سەعد محەمەد كەعبی چاودێری سیاسی رایگەیاند چەند رۆژی داهاتوو پڕدەبێت لەڕووداوی كتوپڕ و هەڵگەڕانەوەی سیاسی و دروستبوونی هاوپەیمانێتی نوێی سیاسی لایەنەكان بەئامانجی كۆنترۆڵكردنی دەسەڵات و بەدەستهێنانی زۆرترین كورسیەكانی پەرلەمان لەهەڵبژاردنی پێشوەخت.
رایگەیاند كودەتایەكی سیاسی لەچەند رۆژی داهاتوو روودەدات بەهۆی جموجوڵی حزبە سیاسیەكان و پێدەچێت هەندێك سەركردایەتی سیاسی نەمێنێت بەهۆی ململانێی ناوخۆیی حزبەكان بەتایبەت سووننەكان.
ئەو چاودێری ئاماژەی بەوەكرد ململانێ سیاسییەكان ناوخۆییەكان سەرهەڵدەدەن بۆ دەركەوتنی سەركردایەتی نوێی سیاسی و حزب و لیستی نوێ بۆ بەشداریكردن لەهەڵبژاردنی داهاتوو بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین كورسی پەرلەمان ، راشیگەیاند هەموو حزبەكان هەوڵی سەركردایەتی و كۆنترۆڵ دەدەن بەبێ گوێدانە ئەو قەیرانانەی لەعیراق ڕوودەدات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە