کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەكێتی پەیامی هاوخەمی بۆ ساڵرۆژی كۆچی دوایی حەمید دەوێش دەڕدبرێت

.

10:38 PM - 24/10/2020

لەیادی یەكەمین ساڵڕۆژی كۆچی دوای مامۆستا عەبدولحەمید دەروێش سەرۆكی حزبی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كورد لەسوریا و یەكێك لە دێرینترین سەركردەی كورد لەسوریا و دۆستی دێرینی سەرۆك مام جەلال ,وەفدێكی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەردانی بارەگای نوێنەرایەتی حزبی پێشكەوتنخوازیان كرد لە شاری سلێمانی و لەلایەن عەلی شەمدین ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی پەیوەندییەكان و ژمارەیەك لە كادیرانی حزبەكەیانەوە پێشوازی لێكرا, لە دیدارێكدا ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی وێڕای دەڕبڕینی هاوخەمی و وەفاداری یەكێتی رایانگەیاند ڕۆژئاوای كوردستان لەهەموو كات زیاتر پێویستی بە ئەزموون و روڵی ئەو سەركردە نەمرە هەبووە و ماڵئاوایی بۆشاییەكی گەورەی دروست كردووە.
لەبەرامبەردا علی شەمدین بەناوی حزبەكەیانەوە خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو سەردانە دەربڕی و رایگەیاند باشترین وەفاداری بۆ رۆحیانەتی سەرۆك تاڵەبانی و سەركردە عەبدولحەمید دەروێش ئەوەیە كە هەردوولامان درێژە بە ڕێبازەكانیان بدەین و گەشەی زیاتر بە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولامان بدەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە