کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەرلەمانی عیراق بازنەكانی هەڵبژاردنی لە 16 پارێزگا پەسەند كرد

.

10:31 PM - 24/10/2020

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگی لەسەر بازنەكانی هەڵبژاردنی 16 پارێزگای عیراق داو دانیشتنەكەشی بۆ رۆژی یەكشەممەی داهاتوو هەڵگرت.
حسێن نەرمو ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگی لەسەر بازنەكانی هەڵبژاردنی  16 پارێزگادا، وتیشی، نوێنەران دەنگدانی لەسەر بازنەكانی هەڵبژاردنی پارێزگاكانی كەركوك و موسڵ بۆ 48 سەعات دواخست.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنەكەی بۆ رۆژی یەكشەممەی داهاتوو هەڵگرت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە