کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رێزلێنانی كۆمەڵەی خوێندكاران بەخشرایە چەند ناوەندێكی پەروەردەیی

.

07:52 PM - 24/10/2020

ئـەمڕۆ لەرێورەسمێكدا و بەئامادەبوونی ( ژیـنۆ مـحەمەد ) و ( فەهمی بورهان) ئـەنـدامـانی سەركردایەتی یەكێتی، سوپاس و پێزانینی لقی سلێمانی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان  بەخشرایە ئەو ناوەندە پەروەردەییانەی هاوكاری كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان بوون، لەپرۆسەی پڕكردنەوەی فۆرمی زانكۆلاین بۆ خوێندكاران بەبێ بەرامبەر. ئەو ناوەندە پەروەردەییانەش بریتی بوون لە "تۆماری گشتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی، بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی، ئامادەیی سلێمانی كوڕان، ئامادەیی ڕەنگینی كچان، خوێندنگای مهاباد.

1.jpg

2.jpg

3.jpg

4.jpg

6.jpg

7.jpg

122637943_1432059450518919_1378561990908278888_n.jpg

122725455_3708281345862727_6734711499895914851_n.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە