کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

روسیا ستایشی رێككەوتنی ئاگربەستی لیبیا دەكات

.

07:26 PM - 24/10/2020

وەزارەتی دەرەوەی روسیا راگەیەندراوێكی لەبارەی رێككەوتنی ئاگربەستی لیبیا بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەدا، رێككەوتنی ئاگربەست گرنگە بۆ كردنەوەی دەرگا بەڕووی چارەسەری قەیرانەكانی لیبیا. وەزارەتی دەرەوەی روسیا بەپێویستیشی دەزانێت رێككەوتنەكە جێبەجێبكرێت و ئومێدی ئاشتی و سەقامگیری بۆ خەڵكی ئەو وڵاتە بگەڕێتەوە. ئەو راگەیەندراوەی وەزارەتی دەرەوەی روسیا لە كاتێكدایە رۆژی هەینی، رێككەوتنی ئاگربەست لەلایەن وەفدی سەربازی حكومەتەكەی ویفاق و سوپای نیشتمانی لیبیا لە جنێف بە نێوەندگیری نەتەوە یەكگرتووەكان ئیمزا كرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە