کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە هەرێم 860 تووشبووی تر بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا

.

07:22 PM - 24/10/2020

لەهەرێمی كوردستان 860 تووشبووی تر بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراو زۆرینەشی لە دهۆك و هەولێرە، بە جۆرێك وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە لە دهۆك 383 حاڵەت و لە هەولێر 330 حاڵەت و لە سلێمانی 109 حاڵەت و لە ئیدارەی گەرمیان 28 حاڵەت و لە پارێزگای هەڵەبجە 10 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە.
وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە 454 تووشبووی تر  ڤایرۆسی كۆرۆنایان تێپەراندووەو چاكبوونەتەوە، لە 24 سەعاتیشدا 26 تووشبووی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە زۆرینەی لە شاری دهۆكە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە