کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لە ئێران 19% زیادیكردووە

.

06:58 PM - 24/10/2020

وەزارەتی پیشەسازی ئێران ئاشكرای دەكات، لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل‌و چەندین جۆر بەرهەمی پیشەسازی‌و كانزایی بەڕێژەیەكی بەرچاو زیادیان كردوە.
بەگوێرەی راپۆرتێكی وەزارەتی پیشەسازی ئێران، بەرهەمهێنانی 22 جۆر بەرهەمی پیشەسازی‌و كانزایی لەنیوەی یەكەمی ئەمساڵدا زیادیان كردوە، بەجۆرێك بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لەسەدا 19 زیادیكردوە‌و گەیشتۆتە 414 هەزار‌و 300 ئۆتۆمبێل. هەروەها بەرهەمهێنانی ئامێری ناوماڵ لەسەدا 52 پۆینت 8 زیادیكردوە‌و 964 هەزار‌و 200 ئامێر دروستكراوە.
هاوكات بەرهەمهێنانی پۆڵا بەڕێژەی لەسەدا 9 زیادیكردوە‌و گەیشتۆتە 13 ملیۆن‌و 900 هەزار تۆن، بەرهەمهێنانی ئەلەمنیۆم لەسەدا 53 زیادیكردوە‌و گەیشتۆتە 196 هەزار تۆن، جگە لەوەش 35 ملیۆن‌و 600 هەزار تۆن چیمەنتۆ‌و 30 ملیۆن‌و 500 هەزار تۆن بەرهەمی پترۆكیمیاوی بەرهەمهێنراوە.
وەزارەتی پیشەسازی ئێران تەئكیدی كردۆتەوە بەرهەمهێنانی 22 جۆر بەرهەمی پیشەسازی‌و كانزایی بەڕێژەیەكی زۆر زیادیكردوە، لەوانەش ئامێری تەلەفزیۆن، جلشۆر، بارهەڵگر‌و ئامێری كشتوكاڵی، بەفرگر، رۆنی مەكینە، بزوێنەر، چیمەنتۆ، پۆڵای خاو، ئەلەمنیۆم، بەرهەمی پترۆكیمیاوی‌و چەندین بەرهەمی تر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە