کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێكهاتەی سەرەكی یانەی ریاڵ مەدرید بۆ رووبەڕووبونەوەی یانەی بەرشەلۆنە

.

11:44 AM - 24/10/2020

هەروەها بەرچاوكردنی یارییەكانی پێشووی یانەكەو گرنگی و ئاست بەرزی یاریی كلاسیكۆ، پێشبینی دەكرێت پێكهاتەی سەرەكی یانەی ریاڵ مەدرید بۆ رووبەڕووبونەوەی یانەی بەرشەلۆنە بەمجۆرە بێت، كە زەینەدین زێدانی راهێنەری یانەی شاهانە بەهەمان پلان و شێوازی یاریكردن 4-3-3 یاریی بكات و كۆرتوا وەك گۆڵچی سەرەكی بێت و هەریەك لە سێرجیۆ رامۆس و رافائێل ڤاران و ناچۆ و مێندی بەرگریكارانی پێكهاتەكەی بن، یاریزانانی هێڵی ناوەڕاستیش بریتین بن لە تۆنی كرۆس و كاسیمێرۆ و ڤالڤێرید، ئەسینسیۆو كەریم بنزیمەو ڤینیسۆس لەهێڵی هێرشبردن دەبن، یانەی ریاڵ مەدرید بە لەیاریی كلاسیكۆ بە 10 خاڵ لەپلەی سێیەمی ریزبەندی لالیگاو دوو یاریی دواخراوی هەیە  گەورەترین بردنەوەی باوەڕپێكراوی یانەكەش لەمێژوویدا كە بەرامبەر بەرشەلۆنە تۆماری كردبێت لەوەرزی 1934-1935 بووەو لەمیانی یارییەكی لالیگادا بەئەنجامی هەشت گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ براوەبووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە