کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یۆڤانتۆس هیوای ماوە بۆ بەشداریكردنی رۆناڵدۆ لەبەرامبەر بەرشەلۆنە

.

11:41 AM - 24/10/2020

 لێپرسراوانی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بێهیوا نەبوون لەبەشداریكردنی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی ئەستێرەی یانەكە لەبەرامبەر بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەجەولەی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا  رۆناڵدۆ لەكاتی ئامادەبونی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی بۆ یاریە نێودەوڵەتیەكان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو  و چوارشەممەش پشكنینی تازەی بۆ كرا و دەركەوت كە هێشتا ڤایرۆسەكە لەلەشیدا ماوە و بەپێی پرۆتۆكۆلی پزیشكی پێویستە هەفتەیەك پێش یاریەكان ئەو یاریزانەی توشی كۆرۆنا بووە پشكنینەكەی بەنێگەتیف بگەرێتەوە ئەو كات دەتوانێت بەشداری لەیاری یانەكەی بكات   بەڵام بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی لاگازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی: رۆناڵدۆ هەلێكی لەبەردەمدا ماوە تا لەبەرامبەر بەرشەلۆنە بەشداری بكات ئەگەر ئەنجامی پشكنینەكانی بەنێگەتیف بگەرێتەوە پێش یاریەكە بە 24 سەعات   ئاماژەی بەوەكردووە: ئەوەش پەندە بە تەندروستی رۆناڵدۆوە كە هیچ كاریگەریەكی ڤایرۆسەكەی لەسەر نەمێنێت لەكاتی پشكنینەكەی لەرۆژی سێشەممەی داهاتوو   رونیكردۆتەوە: یۆڤانتۆس پێش دوو رۆژ لەمەوبەر سەرجەم بەڵگە پێویستەكانی ناردووە بۆ یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا لەبارەی بارودۆخی رۆناڵدۆ   جێی باسە وا بریارە ئەمرۆ پشكنینێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆ بكرێت دوای ئەوەی پشكنینەكەی رۆژی چوارشەممەی رابردوو بەپۆزەتیف گەرایەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە