کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مباپێ هەوڵی رۆیشتن دەدات لەریزی پاریس سان جێرمان

.

11:40 AM - 24/10/2020

سەرچاوەكانی هەواڵی ئەوروپا ئاشكرایانكردووە كیلیان مباپێ هەوڵدەدات لەمیركاتۆی داهاتوو ریزی یانەی پاریس سان جێرمان بەجێبهێڵێت، بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی پێشكەشی دەكات مباپێ بۆتە جێگەی گرنگیدانی چەند یانەیەكی دیارو ئاست بەرزی ئەوروپا، بەڵام بەرپرسانی یانەكەی ئامادەنین دەستبەرداریی بن، لەمبارەیەوە پێگەی دیڤینسا سێنتراڵ بڵاویكردۆتەوە ئیدارەی یانەی پاریس سان جێرمان بەسەرۆكایەتی ناسر خڵێفی لەوە دڵنیان كە جگە لە گفتوگۆو رێككەوتن هیچ رێگەیەكی تریان لەبەردەمدا نەماوە لەگەڵ یاریزانی ناوبراو، چونكە بریاری رۆیشتنی داوەو دەیەوێت روو لەیەكێك لەیانەكانی ریاڵ مەدرید یان لیڤەرپوڵ بكات، بەتایبەت مباپێ ئامانجی یاریكردنە لەریزی ریاڵ مەدرید و ئەگەرێكی زۆر هەیە لەمیركاتۆی هاوینەی داهاتوو بۆندی ئەو یانەیە ئیمزا بكات، سەرەرای ئەوەی ماوەی بۆندەكەی ئێستای لەساڵی 2022 كۆتایی دێت، كەلەساڵی 2017ەوە لەریزی یانەی پاریس سان جێرمانەو تائێستا لە 129 یاریدا بەشداربووەو توانیویەتی 94 گۆڵ تۆماربكات، شارەزایانی تۆپی پێ ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی كە ڤایرۆسی كۆرۆنا دووچاری یانەكانی كردووە، نرخی یاریزانی ناوبراو دابەزیوەو پێیانوایە نرخەكەی كەمتر لە 150 ملیۆن یۆرۆ دەبێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە