کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سونەكان بەرەیەكی نوێیان پەرلەمانتاری عیراق پێكهێنا

.

11:05 AM - 24/10/2020

 بەشێك لە لایەنە سیاسییەكانی پێكهاتەی سونە و چەند پەرلەمانتارێكی سەربەخۆ بەسەرۆكایەتی ئوسامە نوجێفی سەرۆكی بەرەی رزگاری و گەشەپێدان لەبەغدا كۆبونەوە و  بەرەیەكی نوێی سیاسییان بە بەشداری 35 پەرلەمانتاری عیراق پێكهێنا.
دوای كۆبوونەوەكە راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە ئاماژەیان بەوە كردووە: ئامانج لە پێكهێنانی ئەو بەرەیە هەوڵدانە بۆ چارەسەری كێشەكان لەكاتێكدا خەڵك داوای باشكردنی دۆخی ژیانیان  دەكەن، هەروەها تەئكید دەكەنەوە لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان بەپارێزگاكان و بەشداری راستەقینە لە حكومڕانیدا.  لە بەشێكی تری راگەیەندراوەكەدا ئامانجی پێكهێنانی بەرەكەیان خستۆتەروو و راشیانگەیاندووە: ئامانجیان لە پێكهێنانی ئەو بەرەیە بریتییە لە (بەرەنگاربونەوەی ئاستەنگییەكان و پشتیوانیكردن لە هاوڵاتیانی ستەملێكراو).

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە