کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هاوسەرۆكی یەكێتی لەبەغدا لەكەڵ سەركردەی لایەنە سیاسیەكان كۆدەبێتەوە

.

10:25 PM - 22/10/2020

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رۆژی 22/10/2020 لەمیانی سەردانێكیدا بۆ بەغدا چەندین پرسی گرنگی پەیوەست بە عیراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەركردەی لایەنە سیاسییەكان تاووتوێ كرد.
لەم رووەوە هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتحی كرد و بەگەرمی پێشوازی لێكرا.
لە دیدارێكدا گفتوگۆ كرا لەبارەی رەوشی سیاسی ئێستای عیراق و هەڕەشەكانی سەر ئاسایش و ئارامی وڵات و قەیرانی دارایی و پێویستی هەماهەنگی زیاتری نێوان حزب و كوتلە سیاسییەكان.
تاووتوێكردنی بارودۆخی ئەمنی پارێزگاكانی كەركوك و دیالەش تەورێكی دیكەی دیدارەكە بوو، لەو بارەیەشەوە بڕیار درا هاوئاهەنگی نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هاوپەیمانی فەتح زیاتر بكرێت.
هەر لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ بەغدا، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی لە د. سەلیم جبوری سەرۆكی پارتی كار و وەفدێكی هاوڕێی كرد.
لە دیدارێكدا رەوشی سیاسی عیراق و سوننەكان و هەڵبژاردنی داهاتووی عیراق و یاسای هەڵبژاردن تاووتوێ كران، هەروەك رەوشی پارێزگای دیالە تەورێكی دیكەی دیدارەكەی پێكهێنا.
هەر لەو چوارچێوەیەدا هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی لە وەفدێكی سەركردایەتی سوننە لە پارێزگا جیاجیاكان كرد.
لەو دیدارەشدا رەوشی سیاسی عیراق بەگشتی و بارودۆخی ناوچە ئازادكراوەكان گفتوگۆی لەبارەوە كرا و تەئكید لەسەر هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ سەركردایەتی تازەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ناوچە دابڕێندراوەكان كرایەوە.
هەر لەو سەردانەدا هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی لە شێخ ئەحمەد ئەبو ریشە سەرۆكی كۆنگرەی سەحوەی عیراق كرد.
لە دیدارێكدا رەوشی ناوچە ئازادكراوەكان بەگشتی و پارێزگای ئەنبار بەتایبەتی تاووتوێ كرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە