کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مانچستەرسیتی و پۆرتۆ لەیاریگای ئیتحاد بەیەكدەگەن

.

09:37 PM - 20/10/2020

مانچستەرسیتی و پۆرتۆ لەیاریگای ئیتحاد بەیەكدەگەن
 جۆسێپ پیپ گواردیۆلای راهێنەری ئیسپانی لەپێنجەم وەرزیدا وەك راهێنەری یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی هەنگاوێكی نوێ دەست پێدەكات لەپێناو بەدەستهێنانی یەكەم نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لەگەڵ ئەو یانە ئینگلیزیە و لەیەكەم هەنگاوی ئەم وەرزەی پاڵەوانێتی یەكە لەبەرامبەر یانەی پۆرتۆی پورتوگالی یاری دەكات تا ئەم كاتەش شكستە ئازار بەخشەكەی وەرزی رابردوو لەبەرامبەر لیۆنی فەرەنسی بە گۆڵێك بەرامبەر بە 3 گۆڵ لەقۆناغی چارەكی كۆتایی وەك یادەوەریەكی ناخۆش لای پیپ گواردیۆلا و هەوادارانی ئەو یانە ئینگلیزیە ماوەتەوە  هۆكارەكەی بۆ جیاوازی زۆری تواناكانی نێوان هەردوو یانە دەگەرێتەوە كە ئەوە تاكە شكستی ئەو راهێنەرە نەبوو لەپاڵەوانێتی كیشوەری بەڵكو ئەو راهێنەرە كەتەلۆنیەی كە دوو نازناوی چامپیۆنس لیگی بەیانەی بەرشەلۆنە بەخشی  لەگەڵ بایرن میونشنی ئەڵمانیش سەرەڕای سەركەوتنیان لەئاستی ناوخۆیی لەئاستی كیشوەری نەیتوانی سەركەوتووبێت  داهاتوی گواردیۆلا لەگەڵ ستیزن بەرێژیەكی زۆر پەیوەستە بەئەنجامەكانی لەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا  لەم یاریەدا مانچستەرسیتی لەتواناكانی كیڤن دی برۆینی ئەستێرەی بەلجیكی بێ بەشە بەهۆی پێكانەوە كە ئەو یاریزانە یەكێكەلەئەستێرە درەوشاوەكانی یانەكە و رۆڵی گەورەی هەبووە لەیەكلایی كردنەوەی زۆربەی ئەنجامەكان مانچستەرسیتی لەم وەرزەی پریمەرلیگیش وەك یانەیەكی بەهێز دەرنەكەوتووە بەجۆرێك لەیاریگای خۆی و لەبەرامبەر لیستەر سیتی بە2 گۆڵ بەرامبەر بە 5 گۆڵ روبەروی شكست بۆوە و لەگەڵ لیدز یونایتدی تازەسەركەوتووش یەكسان بوو پێش ئەوەی شەممەی رابردوو بەزەحمەت بردنەوەی لەبەرامبەر ئارسناڵ تۆمار بكات بەگۆڵێكی بێ بەرامبەر  گواردیۆلا جارێكی تر هەوڵی دا پێكهاتەكەی بەگرێبەستی گەورە بەهێز بكات و بۆ ئەو مەبەستەش ناسان ئاكی هۆڵەندی لەبەرامبەر 45ملیۆن یۆرۆ بردە ریزەكانی لەگەڵ گواستنەوەی رۆبن دیاز لەبەنفیكای پورتوگالی یەوە لەبەرامبەر 68 ملیۆن یۆرۆ  هەر لەكۆمەڵەی سێیەم هەردوو یانەی ئۆڵمپیاكۆسی یۆنانی و مارسیلیای فەرەنسی روبەروی یەك دەبنەوە  لەكۆمەڵەی چوارەمیش یانەی لیڤەرپوڵی خاوەن 6 نازناوی چامپیۆنس لیگ لەیاریگای یۆهان كرۆیف ئەرینا دەبێتە میوانی یانەی ئەیاكس ئەمستردامی هۆڵەندی خاوەن چوار نازناو  سەرەرای ئەو ناوبانگە گەورەیەی هەردوو یانە لەئاستی كیشوەری هەیانە بەڵام ئەمە دەبێتە سێیەم یاری نێوانیان لەچامپیۆنس لیگ  دوو یاریەكەی پێشوویان لەقۆناغی دووەمی ساڵی1967 بوو كاتێك یۆهان كرۆیف لەیاری چون و گەرانەوە 3 گۆڵی تۆمار كرد و سەركردایەتی بردنەوەی ئەیاكسی كرد لەبەرامبەر رێدز لیڤەرپوڵ لەم كاتەدا تواناكانی فیرجل ڤان دایكی بەرگریكاری هۆڵەندی لەدەستداوە دوای ئەوەی لەیاریەكەیان لەبەرامبەر ئیڤەرتون لەئەژنۆی توشی پێكان بوو و پێویستی بەنەشتەرگەریەو رەنگە ئەم وەرزە بۆ ئەو یاریزانە كۆتایی هاتبێت تیپەكەی یۆرگن كلۆپ سەرەتایەكی بەهێزی لەپریمەرلیگ دەستپێكرد و لەبەرامبەر لیدز یونایتد و چیڵسی و ئارسناڵ بردنەوەی تۆمار كرد پێش ئەوەی لەبەرامبەر ئەستۆن ڤێلا بە2 گۆڵ بەرامبەر بە 5 گۆڵ روبەروی شكست بێتەوە و لەگەڵ ئیڤەرتونیش بە2 گۆڵ یەكسان بێت  لەبەرامبەردا  ئەیاكس لەكۆی 5 یاری ئەم وەرزەی خولی هۆڵەندی 4 بردنەوەی تۆمار كردووە لەگەڵ شكستێك لەبەرامبەر گرۆنیگن یاریەكەی تری كۆمەڵەی چوارەم هەردوو یانەی میتیلاندی دانیماركی و ئەتڵانتای ئیتاڵی لەیاریگای یەكەمیان كۆدەكاتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە