.
09:17 PM - 20/10/2020
بەڕێزان بنەماڵەی شەهیدی نەمر حەمە غەفور ئاغجەلەری
بۆ كۆچی دوایی ژنە تێكۆشەر و قارەمان خاتوو وەزیرە، خێزانی شەھیدی نەمر حەمە غەفور ئاغجەلەری، دایکی کاک سەرکەوتی ئەندامی سەرکردایەتی یەكێتی نیشتمانی کوردستان و کاک سەرداری کادری پێشكەوتووی یەکێتی، لە دڵەوە پرسەو سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەكەم و بەشداری خەمی بنەماڵە قوربانیدەرە کوردپەروەرەکەتانم.
ناوی وەزیرە خان و خەبات و تێكۆشانی بەزیندوویی دەمێنێتەوە لای ھەمووان. لەخوای گەورە داواكارین جێگای بەهەشتی بەرین بێت و سەبوری هەموولایەك بدات.
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە