کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پرسەنامەی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك بۆ كۆچی دوایی خاتوو وەزیرە عەبدولرەحمان

.

08:08 PM - 20/10/2020

پرسەنامەی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك بۆ كۆچی دوایی خاتوو وەزیرە عەبدولرەحمان

پرسەنامە
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی ژنە تێکۆشەرو پێشمەرگەی شاخ خاتوو وەزیرە عەبدولرەحمان خێزانی شەهیدی سەرکردە حەمە غەفوور ئاغجەلەری و دایکی هەڤاڵ سەرکەوت حمە غەفوور ئاغجەلەری ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی (ی.ن.ک)مان پێگەیشت.
خاتوو وەزیرە هاوڕێگای خەبات و ڕۆژانی سەختی پێشمەرگایەتی و شۆڕشی شەهیدی سەرکردە حەمە غەفوور ئاغجەلەری بوو، لەژیانیدا تووشی نەهامەتی و ئازاری زۆر بوەوە و خۆڕاگرانە رووبەرووی ئەشکەنجەی زیندان و دەردەسەرییەکانی تر بوەوە.
لەدەستدانی ئەم ژنە تێکۆشەر و خۆڕاگرە، لەناخەوە خەمبار و نیگەرانی کردین، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکارو بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان دەکەین، یەزدانی مەزن سەبوورییان بداتەوەو کۆتا ناخۆشیان بێت.
انا لله وانا الیه راجعون

مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
20/10/2020

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە