کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری كارەبا: هاوڵاتیان دڵنیا دەكەمەوە نرخی كارەبا زیادناكات

.

06:36 PM - 20/10/2020

وەزیری كارەبا: هاوڵاتیان دڵنیا دەكەمەوە نرخی كارەبا زیادناكات
وەزیری كارەبای هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، هاوڵاتیان دڵنیا دەكەمەوە كە پێدانی سێكتەری دابەشكردنی كارەبا بە كەرتی تایبەت كاریگەری لەسەر نرخ نابێت‌و نرخی كارەبا زیاد ناكات.
ئەمڕۆ (كەمال محەمەد) وەزیری كارەبای هەرێم لەلایەن لیژنەی وزەو سامانە سروشتیەكان‌و پیشەسازی پەرلەمانی كوردستان میوانداری كرا‌و تیایدا باسی لە پرۆسەی بەڕێوەبردنی سێكتەری دابەشكردنی كارەبا كرد لەلایەن كەرتی تایبەتەوە، كە سودێكی زۆری هەیە چ لەڕووی پاراستنی ماوەكانی پێدانی كارەباو كەمكردنەوەی ڕۆتین و كەمكردنەوەی خەرجیەكانەوە بێت، یاخود لەڕووی نرخەوە بێت، كە هاوڵاتیان دڵنیا دەكەمەوە نرخ زیاد ناكات.
وتیشی، تائێستا كارەبا نەدراوەتە هیچ كۆمپانیایەك، بەڵكو هێشتا ئەو بابەتە لە قۆناغی ئامادەكردنی تەندەردایە.
سەبارەت بە پاراستنی مافی فەرمانبەرانیش وەزیری كارەبا وتی: ئەو فەرمانبەرانەی لە كەرتی كارەبا كار دەكەن، بەهەموو ئیمتیازو شایستەی مووچەو خزمەتەوە مافەكانیان پارێزراو دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە