کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری دارایی عیراق: چارەسەری قەیرانی دارایی كارێكی ئاسان نییە

.

06:32 PM - 20/10/2020

وەزیری دارایی عیراق: چارەسەری قەیرانی دارایی كارێكی ئاسان نییە  
(عەلی عەلاوی) وەزیری دارایی عیراق ئاشكرای دەكات، چارەسەری ئاڵنگارییە ئابوورییەكان كارێكی ئاسان نییە‌و پشتبەستنی ڕەها بە داهاتەكانی نەوت وڵاتی بەم دۆخە گەیاندووە.
وەزیری دارایی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، خراپ بەڕێوەبردن و پشتبەستنی تەواو بە داهاتەكانی نەوت، وڵاتی گەیاندە بارودۆخێك كە ئێستا دەیبینین، دەشڵێت: چارەسەركردنی ئاڵنگارییە ئابوورییەكان كارێكی ئاسان نییە و ئەم قەیرانەی ئێستا هاتۆتە پێشەوە، هی ئەمڕۆ نییە و پەیوەست نییە بەم حكومەتە‌و ئەو رێكارانەی كە دەیگرێتەبەر، چارەسەركردنی قەیرانەكە و تێپەڕاندنی ئەو بارودۆخە پێویستی بە چاكسازی ڕیشەیی و  پلانی درێژخایەن هەیە.
وتیشی، ئەو وەرەقە چاكسازییەی كە حكومەتی ئێستا بڕیاری لەسەرداوە، ئامانجی گێڕانەوەی هاوسەنگییە بۆ ئابووری عیراق و خستنەوە سەر رێچكەیەك كە رێگە بە دەوڵەت بدات لە ئاییندەدا هەنگاوی گونجاو بنێت بەرەو پێشخستنی ئابوورییەكی فرەجۆر، كە تێیدا زەمینەیەكی لەبار بۆ هاووڵاتیان دروست بكات تاوەكو ژیانێكی كامەران بەسەر بەرن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە