کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بانكێك 60 ملیۆن دینار بە قەرز دەداتە هاوڵاتیان بۆ كڕینی ئۆتۆمبێل

.

06:30 PM - 20/10/2020

بانكێك 60 ملیۆن دینار بە قەرز دەداتە هاوڵاتیان بۆ كڕینی ئۆتۆمبێل
بانكی رافیدەینی‌ عێراقی بڕی 60 ملیۆن دینار بە قەرز دەداتە ئەو هاوڵاتیانەی دەیانەوێت ئۆتۆمبێل بكڕن.
نووسینگەی‌ راگەیاندنی‌ بانكی رافیدەینی عێراقی بڵاویكردەوە، كە بڕی‌ 60 ملیۆن دینار وەك قەرز دەداتە فەرمانبەران و خانەنشینان و هاوڵاتیان بۆ كڕینی‌ ئۆتۆمبێل بەشێوەی‌ قیست.
ئاماژەشی بەوەشكردوە، كە سودی سەر قەرزەكە بە رێژەی لە سەدا 4 دیاریكراوە و بانكی رافیدەین گرێبەستی لەگەڵ ژمارەیەك كۆمپانیا كردووە بۆ دابینكردنی نوێترین ئۆتۆمبێل.
بانكی رافیدەین راشیگەیاندووە، كە ئەو كەسانەی‌ دەیانەوێت لەو قەرزە سوودمەندبن سەردانی لقەكانی بانكەكەیان بكەن بۆ وەرگرتنی پارەكە و زانینی‌ مەرجەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە